Ads (728x90)

بۆچی لە کاتی شەرم کردن دەموچاو سوور دەبێ..؟!
لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵوێستێکی شڵەژێنەردا، کە مرۆڤ تووشی شەرم کردن بکا، ماسوولکەکانی دەوروبەری کیسە خوێنینەکانی دەموچاو و دەمارە باریکەکان فراوان دەبن.

ئەوەش وا دەکات خوێن بە خێراییەکی زۆرەوە بگاتە ئەو شوێنانە و، کاریگەرییەکانی بە ئاشکرا دەربکەون.

لە ئەنجامی کرداری چوونی خوێنیش بۆ ئەو شوێنانە بەو شێوەیە، کاریگەری ئەو حاڵەتە دەردەکەوێ و شێوەی دەموچاو سوور دەبێ.

سەبارەت بەوەی ئایا مرۆڤ دەتوانێ شەرمی خۆی بشارێتەوە؟، شارەزایان و پسپۆڕان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە مرۆڤ هەرچەند هەوڵبدا، ناتوانێت شەرمی خۆی بشارێتەوە.

ئەوەی شایەنی ئاماژە بۆ کردنیشە، ژنان و منداڵان زیاتر لە پیاوان ڕووبەڕووی حاڵەتەکانی شەرم کردن دەبنەوە.

إرسال تعليق