Ads (728x90)

ڕیکۆردێکی نوێ بۆ ئایفۆن 6 لە پڕ فرۆشیدا
مۆبایلی زیرەکی کۆمپانیای (ئەپڵ)، کە بە (ئایفۆن 6) ناسراوە، لەوەتەی کەوتۆتە بازاڕەکانی جیهان لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو 2014، پارێزگاری لە پێگەی خۆی کرد لە پێشەنگی ڕیزبەندی مۆبایلە زیرەکەکان دێت وەکو پڕ فرۆشترین مۆبایلە هۆشمەندەکانە لە جیهان.

بەوەی نەوەی نوێی ئەو مۆبایلە بنچینەکەی شکاند، پاش تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە فرۆشتندا، ئەوەش لە دوای بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشتنی (ئایفۆن 6) لە چارەگی دووەمی ساڵی 2015.

شایەنی باسە، ئاستی فرۆشتنی (ئایفۆن 6) پێشکەوتنی مۆبایلی نوێی کۆمپانیای (سامسۆنگ)ـی بۆ لووتکەی فرۆشتن پەکخست، کە مۆبایلی (گالاکسی 6)ـە، کە ئەو مۆبایلە لە سەرەتای خستنە بازاڕییەوە بووە جێگەی بایەخپێدانی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری جیهان، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئاستی فرۆشتنی ڕوو لە دابەزین کرد و نەیتوانی خۆی ڕابگرێت لە بەردەم ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمپانیای ڕکابەر.

إرسال تعليق