توێژەران لە زانکۆی "بێرمینگهام" لە بەریتانیا، قورئانێکیان دۆزیوەتەوە، كە دوای پشكنین بە ڕێگەی تەكنەلۆژیای كاربۆنی تیشكدەر، دەركەوتووە تەمەنی ئەو قورئانە دەگاتە (1370) ساڵ پێش ئێستا، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە كۆنترین نوسخەیو لە قورئانی پیرۆز لە جیهاندا.
دكتۆر (محەممەد عیسا والی) پسپۆڕی بەڵگەنامە دەستنووسەکان لە کتێبخانەی بەڕیتانی دەڵێت: ئەو دۆزینەوەسەرسوڕهێنەرە "خۆشی دەخاتە دڵی مسوڵمانان" لە هەموو جیهانەوە.
ئەم قورئانە دەستنووسە لەگەڵ كۆمەڵێك پەرتووك و بەڵگەنامەی دیکەی كۆن لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كتێبخانەكە هەڵگیراوە، بەڵام بەبێ ئەوەی كەس پێیبزانێت كە ئەوە كۆنترین دەستنووسی قورئانی پیرۆزە لە جیهان.
(سۆزان وۆراڵ) بەڕێوەبەری ئەو تیمە تایبەتەی كە لێكۆڵینەوەیان لە قورئانە دەستنووسەكە كردووە، باسی ئەوە دەكات کە "توێژەران هەرگیز ئەوەیان بە خەیاڵدا نەهاتووە كە ئەمە كۆنترین دەستنووسی قورئانە لە دەستیاندایە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن".
ناوبراو هەروەها دەڵێت: "بەپێی لێكۆڵینەوەی كاربۆنی تیشكدەر، كە لە زانكۆی (ئۆكسفۆرد) بۆی ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە قورئانەكە لەسەر چەند پارچەیەک لە پێستی مەڕ یان بزن نووسراوە".
پرۆفیسۆر (دەیڤد تۆماس)، پرۆفیسۆر لە ئایینی ئیسلامیی و كریستیانیی دەڵێت: "ئەو دەقانە دەمانگەڕێننەوە بۆ ساڵانی یەکەم لە سەرەتای دەرکەوتنی ئیسلام، تەمەنی مەزەندەكراوی قورئانەكەش ئەو ئەگەرە بەهێزە دەخاتە بەردەست كە ئەو كەسەی نووسیویەتییەوە لە سەردەمی پێغەمبەر (دخ) ژیاوە"".
پرۆفیسۆر (دەیڤد تۆماس) باسی ئەوەش دەكات: "ئەو نووسینانەی لەسەر قورئانەكەن زۆر نزیكن لە نووسینی سەر كۆپییە نوێكانی قورئان، واتا ئەوە پشتڕاستی ئەو بۆچوونە دەكاتەوە كە دەڵێت "قورئان بچووكترین گۆڕانكاریشی تێدا نەکراوە".
ئەم قورئانە كە بە دەستنووسی حیجازی نووسراوە، یەكێكە لەو 3000 بەڵگەنامەیە کە تایبەتن بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هی ئەلفۆس مەنگا بوون، كە ئەویش قەشەیەكی كلدانی خەڵكی عێراق بووە و لە نزیك موسڵ لەدایكبووە.
شایەنی وتنە، بڕیار وایە "کۆنترین قورئانە دەستنووسەکە" لە شاری (بێرمینگهام) لە بەریتانیا نمایشبکرێت و، چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەیەکی زۆر مسوڵمان بۆ بینینی روو لەم شارە بکەن.
وێنەیەک لە قورئانە دەستنووسەكە:
سەرچاوە: BBC ـ http://www.bbc.com/news/business-33436021

إرسال تعليق