Ads (728x90)

میوەی ڕەمەزان بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی برسێتی
خورما، کە بە میوەی ڕەمەزان ناسراوە، چەندین سوودی خۆراکی تێدایە، چونکە بڕێکی کەم لە خورما بەسە بۆ سنووردانان بۆ برسێتی، هەروەکو خورما هەڵدەستێت بە نەرم کردنەوەی ڕیخۆڵەکان، چونکە ڕیشاڵەکان لەخۆدەگرێت.

هەروەها خورما یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە شڵەژانەکانی کۆئەندامی هەرسکردن، چونکە بەوە ناسراوە بە ئاسانی و بە خێرایی هەرسدەکرێت بە تایبەت ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت.

لە توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکیشدا دەرکەوتووە، کە خورما توانای دابەزاندنی چەوری هەیە لە جەستەی مرۆڤ بە ڕێژەی نزیکەی 20%، ئەوەش مەترسییەکانی تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و نۆرەکانی دڵ و وەستانی مێشک کەمدەکاتەوە.

خورما بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B دادەنرێت کە خانەکانی لەش نوێدەکاتەوە، هەروەکو ڤیتامین A لەخۆدەگرێت و، دەوڵەمەندیشە بە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و فسفۆڕ، بێجگە لەوەی کە ماددەی ئاسنی تێدایە، یەکێکی دیکەش لە تایبەتمەندییەکانی خورما ئەوەیە کە کۆلیسترۆل و چەوری تێدا نییە.

ماوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە بکەین، کە حەزرەتی عائیشە (خوا لێی ڕازی بێ) دەگێڕێتەوە، کە پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) فەرموویەتی: هەر ماڵێک خورمای تێدا بێ، ئەهلی ئەو ماڵە برسی نابن.

إرسال تعليق