Ads (728x90)

لە سێ کاتدا دروستە سەرفیترە بدرێت
سەرفیترە واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێک، هەر کەسێک نەیدات گوناهبار دەبێت و وەکو قەرزێک لە ئەستۆیدا دەمێنێتەوە.

جیاوازی لە بۆچوونی زانایانی ئیسلامدا هەیە سەبارەت بە کاتی دانی سەرفیترە، کە زانایانی مەزهەبی حەنبەلی بۆچوونیان وایە بە ئاوابوونی دوایین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان فەڕز دەبێت، زانایانی مەزهەبی مالیکیش بە دروستیان داناوە دوو ڕۆژ پێش ئەو وادەیە سەرفیترەکە بدرێت.

بەڵام هیچ ڕێگرییەک نییە لەوەی پەلە بکرێت لە دانی سەرفیترە لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، کە ئەوە بۆچوونی دروستی زانایانی مەزهەبی شافیعییە، هەروەکو بۆچوونی بە ڕاست دانراوی حەنەفییەکانیشە، لەلای هەندێک زانای مەزهەبی شافیعیش وتراوە کە سەرفیترە لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان واجب دەبێت نەک شەوەکەی.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق