Ads (728x90)

دوعای پێغەمبەر بۆ دانەوەی قەرزەکان
لە سوننەتی پاکی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دخ)، چەندین دوعای گەورە و گرنگ هەن، کە پێغەمبەر (دخ) باسیکردوون بۆ کەسانێک، کە قەرزی زۆریان لەسەر کەڵەکە بووبێت، و بەهۆی قەرزەوە باری ژیانیان قوڕس بوو بێت و لە ژیان بێزار بووبن، کە توانی دانەوەی ئەو قەرزانەی نەبێت، و بەهۆیەوە گرفتاری و ناڕەحەتی و بیرکردنەوەی بەردەوام بەرۆکی گرتبن.

یەکێک لەو دوعا هەرە گرنگانەی پێغەمبەر (دخ)، ئەو دوعایەیە کە پێشەوای ئیمانداران عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب (خوا لێی ڕازی بێت) دەیگێڕێتەوە و دەفەرمووێت: کۆیلەیەک (کە خاوەنەکەی لە بەرامبەر هێنانی بڕە پارەیەک بەڵێنی داوە ئازادی بکات) هاتە لام و پێیوتم: ناتوانم ئەو بڕە پارەیە دابین بکەم کە لەبری ئازادکردنم لەلایەن گەورەکەمەوە بۆم دانراوە، بۆیە هاتووم یارمەتیم بدەی بۆ لابردنی ئەو قەرزە گرانە لە ئەستۆم.

پێشەوای گەورە عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب (خوا لێی ڕازی بێت) پێیدەڵێت: ئایا هەندێک وشەت فێر نەکەم، کە پێغەمبەر (دخ) فێری کردووم بیانخوێنمەوە، کە ئەگەر بە قەد شاخێک قەرزت لەسەر بێت خوا بۆت دەداتەوە؟!، تۆ بڵێ: "".

دەقی ئەسڵی دوعایەکە: "اللَّهُمَّ اكْفِنِي بحَلالِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأَغْنِنِي بفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ".

إرسال تعليق