Ads (728x90)

ئەگەر جەژن کەوتە ڕۆژی هەینی، موسڵمانان چ بکەن؟
ئەگەر لە وڵاتێکدا جەژن کەوتە ڕۆژی هەینییەوە، پێویستە خەڵکی ئەو شوێنە خوتبە و نوێژی هەینی بکەن، حوکمی ئەنجامدانی نوێژی هەینیش لەو کاتەدا (فرض الکفایة)ـیە، واتا ئەگەر کۆمەڵێک لە موسڵمانان ئەنجامیاندا لەسەر ئەوانی دیکە لادەچێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک نوێژی هەینی لاناچێت و دەبێت بۆ موسڵمانان ئەنجامی بدات.

ئەو کەسانەشی لە نوێژی جەژندا ئامادەبوونە، نوێژی هەینیان لەسەریان واجب نابێ، بەڵام واجبە لەسەریان نوێژی نیوەڕۆ بکەن، چونکە فەڕزی ئەو کاتەیە و دەبێ جێبەجێی بکەن.

بەڵام ئەگەر کەسێک لەگەڵ ئیمام نوێژی جەژنی نەکرد، واجبە لەسەری ئامادە بێت لە نوێژی هەینی، بەڵام ئەگەر کەسێک لەگەڵ ئیمام ئامادەی نوێژی جەژن بوو، سەرپشکە لەوەی ئامادە بێت لە نوێژی هەینی، کە ئەوەیان چاکترە و پاداشتێکی گەورەی دەستدەکەوێت، یان ئەگەر حەز بکات ئامادە نابێت لە نوێژی هەینی، بەڵکو لەبری ئەوە نوێژی هەینی دەکات.

شایەنی باسە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە سبەینێ هەینی، هاوکات بێت لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، هەر بۆیە بە پێویستمانزانی لە ماڵپەڕی قەڵەم پرێس ئەو ڕوونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق