تازە یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید (لویز دانیێلۆ) ئاشکرایکرد، لەو کاتەی لە ڕیزەکانی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی یاریکردووە، هاوڕێکەی لە هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە (نیمار جۆنیۆر) داوای لێکردووە ئیمزا بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بکات.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی (مارکا)ـی ئیسپانی، بەرگریکاری لای ڕاستی بەڕازیلی (لویز دانیێلۆ) وتی: لە پێناو یاریکردن لە یانەی ڕیال مەدرید، پێویستە لە باشترین ئاستدا بی، منیش هەمیشە ئەو ئاواتەم هەبووە یاری بۆ ئەو یانەیە بکەم، بۆیە بەختەوەرم بە هاتنەدی ئەو ئاواتەم، چونکە یانەی شاهانە خاوەن تایبەتمەندی تەواو جیاوازە بە بەراورد لەگەڵ یانەکانی دیکە.
لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو وتی: من و نیمار دوو هاوڕێی زۆر باشین، جارێکیان داوای لێکردم ئیمزا بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، بەڵام شتەکان بەرەوپێش نەچوون، بۆیە دواجار بڕیاری خۆمدا، ئەویش باش دەزانی کە چوون بۆ یانەیەکی دیکە بژاردەیەکی تایبەتی و شەخسییە.
شایەنی باسە، گرێبەستی (لویز دانیێلۆ) لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید 30 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە مەدریدییەکە کەوت و، یاریزانە بەڕازیلییەکەش بۆ ماوەی پێنج وەرز یاری بۆ یانەی شاهانە دەکات.

إرسال تعليق