Ads (728x90)

ستێرلینگ ئیمزای لەسەر یەکەم گۆڵی خۆی کرد لەگەڵ ستیزن
دوو خولەک و چەند چرکەیەک بەس بوون بۆ ئەوەی ئەستێرەی نێودەوڵەتی ئینگلیزی (ڕەحیم ستێرلینگ) بتوانێت ئیمزا لەسەر یەکەم گۆڵی خۆی بکات لەگەڵ تیپە تازەکەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.

(ڕەحیم ستێرلینگ) کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە پێی گرێبەستێکی گرانبەهاوە لە یانەی لیڤەرپوولەوە پەیوەندیکرد بە یانەی مانچستەر سیتی، لە یاری یانە نوێیەکەی لە بەرامبەر یانەی ڕۆمای ئیتاڵی توانی پاسێک لە هاوڕێ نەیجیرییەکەی (کیلیتشی ئیهیاناتشۆ) وەربگرێت و تۆڕی یانە ئیتاڵییەکە بهەژێنێت.

شایەنی وتنە، یانەی مانچستەر سیتی توانی بە ئەنجامی لێدانەکانی پەناڵتی (5-4) گۆڵ یارییەکە لە یانەی ڕۆما بباتەوە، پاش ئەوەی لە کاتی یاسایی یارییەکە بە کە لە چوارچێوەی خولی (2-2) گۆڵ یەکسانبوون، یارییەکەش لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جامی دۆستانەی نێودەوڵەتی یانە پاڵەوانەکان بوو، کە لە شاری (ملبۆرن) لە ئوستوڕالیا بەڕێوەدەچێت.

إرسال تعليق