یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نوێترین گرێبه‌ستی خۆی ئه‌نجامدا و، یاریزانی به ڕه‌گه‌ز توركی (ئاردا توران)ـی له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانییه‌وه برده ڕیزه‌كانییه‌وه.
له به‌یاننامەیەكیاندا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بڵاویكرده‌وه، کە له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشتوونه‌تە ڕێككه‌وتنی كۆتایی سەبارەت بە گواستنەوەی (ئاردا توران) بۆ ڕیزەکانی یانه‌كه‌یان.
گواستنه‌وه‌ی (ئاردا توران) له‌سه‌ر داوای (لویس ئینركی) ڕاهێنه‌ری کەتەلۆنییەکان بووه و، به پێویستیان زانیوه له هێڵی ناوه‌ڕاستدا شوێنی (چاڤی هێرناندێز) بگرێته‌وه، كه ئه‌م یاریزانه‌ی دوایی په‌یوه‌ندی به خولی قه‌ته‌ڕه‌ییه‌وه كردووه.
هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له به‌یاننامەیەكیاندا سوپاسی ئه‌و یاریزانه‌یان كردووه، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا یاری بۆیان كردووه.
شایەنی باسە، هه‌رچه‌نده له به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌ردوو یانه ئیسپانییه‌كه‌دا نرخی گرێبه‌ستی (ئاردا توران) ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕایگه‌یاندووه، نرخی گواستنه‌وه‌ی (ئاردا توران) 34 ملیۆن یۆرۆیه و، ئه‌گه‌ریش هاتوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو یارمه‌تی یانه‌كه‌یدا له به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان، ئه‌وا 7 ملیۆنی یۆری دیکە ده‌چێته سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی.

إرسال تعليق