یەکێک لەو نیشانانەی ڕۆژی دوایی، کە پێغەمبەری پێشەوامان (دخ) باسیکردووە، بارانبارينە لە وەرزی هاویندا، ئيبن مەسعود لە فەرموودەیەکدا دەگێڕێتەوە، کە حەزرەت (دخ) فەرموویەتی: "لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَكُونَ الْوَلَدُ غَيْظًا، وَالْمَطَرُ قَيْظًا، وَتَفِيضَ الْأَيَّامُ فَيْضًا - أَخْرَجَهُ الطَّبَرَانِيُّ -"، واتا "ڕۆژی دوایی ڕوونادات تا ئەو کاتەی منداڵەکان لە دایک و باوکیان تووڕە دەبن، بارانبارینیش لە هاوینان ڕوودەدات، ڕۆژگاریش پڕ دەبێت لە خراپە و خراپەکاری".
لەوبارەیەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی پارێزگای (ئه‌رده‌بیل) له ئێران ڕایگه‌یاندووه، له‌و یه‌ك دوو رۆژەی رابردوودا و به هۆی دابه‌زینی پله‌كه‌مانی گه‌رماوە، له‌و پارێزگایه‌دا به‌فر و باران بە ڕێژەیەکی زۆر باریووه.
(عه‌لی ده‌وڵه‌تی میهر) به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی پارێزگای (ئه‌رده‌بیل) له ئێران، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (میهر)ـی ئێرانی ئاشكرایكردووه، كه له‌و یه‌ك دوو رۆژەی رابردوودا، پله‌كانی گه‌رما له‌و پارێزگایه دابه‌زیووه، له هه‌ندێك شوێنی پارێزگاکەش ڕێژەکەی گه‌یشتووه‌تە 12 پله‌ی سه‌دی، له به‌رزاییه‌كانی ناوچەی (سه‌به‌لان)ـیش به‌فر باریووه و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌شی ناچار كردووه لەو وەرزی گەرمای هاوینەدا ئامێرەکانی گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كاربهێنن.
هەر لەوبارەیەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی (ئه‌رده‌بیل) ئاماژه‌یداوە به‌وه‌ی، كه ئه‌و به‌فربارینه تا یه‌ك دوو رۆژی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئێستاش له شاره‌كانی (نه‌مین) و (مشكین شه‌هر) 13 ملم باران باریووه، له شاری (پارس ئاباد)ـیش 8 ملم و له ناوه‌ندی شاری (ئه‌رده‌بیل)ـیش 3 ملم باریووه.

إرسال تعليق