بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ماڵپەڕی "قەڵەم پرێس" پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکات.
جەژنی ئەمساڵمان لە کاتێکدایە کە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان لە هەلومەرجێکی دژوار و تەنگەژەئامێزدا پێشوازی لەو بۆنە ئایینیە پیرۆزە دەکەن و، چەندین ئاستەنگی گەورە لە بەردەم وەدیهاتنی خەون و خولیاکانیان دروستبووە، هەر لە هەڕەشەکانی داعش و دواکەوتنی مووچە و قەیرانە سیاسییە نێوخۆییەکانەوە بگرە تا دەگاتە درێژەکێشانی کێشەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند و زەقبوونەوەی لێکەوتە کاریگەرەکانی بەسەر لایەنە جیاجیاکانی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان، کە ئەوەش پەرژینی پەژارەی بە دەوری دڵ و دەروونیاندا هێناوە، هەر بۆیەش بە دڵێکی خەمناکەوە ساتەکانی جەژن بەڕێدەکەن و جارانئاسا چێژ لە جوانییەکانی جەژن وەرناگرن.
هەروەکو زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیش نوقمی ناسۆری و ناڕەحەتییە جۆربەجۆرەکان بوون، کە موسڵمانان لە میسر و لیبیا و فەڵەستین و یەمەن و تونس و سوریا و لوبنان و ئەفغانستان و و پاکستان و میانمار و بۆڕما و تاد..، دووچاری ناخۆشترین هەلومەرجەکانی ژیان بوونەتەوە.
بۆیە لەو بۆنە پیرۆزەدا، وێڕای پاڕانەوەمان لە خوای پەروەردگار کە کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکانمان بێنێت و ناسۆرییەکانمان دواییان بێت، دووپاتیش لەوە دەکەینەوە کە ئەوەش جۆرێکە لە تاقیکردنەوەی خودایی، کە دەبێ بە دڵێکی گەورەوە بەرگەی لێکەوتە ناخۆشەکانی ئەو پێشهاتە سەختانە بگرین و، بیانکەینە دەرفەتێک بۆ بەدستهێنانی پاداشت و ڕەزامەندی پەروەردگاری گەورە.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەش دەکەین، ئومێدەواریشین کەشوهەوای جەژنی داهاتوومان جیاوازتر لە کەشوهەوای جەژنی ئێستا، پڕ بێت لە خۆشی و سەقامگیری و هێمنی و بەدیهێنانی خەون و مافە ڕەواکانمان.

هەولێر ١٦-٧-٢٠١٥
إرسال تعليق