Ads (728x90)

دەنگی دوعای ئەو سێ کەسە ناگاتە خوای گەورە
خاڵێکی گرنگ هەیە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خوای گەورە، کە لە دوعاکردنی مرۆڤ و وەڵامدانەوەی خوای گەورە بۆ دوعایەکەی بەرجەستە دەبێت، بەڵام لە سێ حاڵەتدا مرۆڤ دوعا دەکات و خوای گەورە وەڵامی ناداتەوە!.

| یەکەم ـ کاتێک مرۆڤ پەلە دەکات لە وەڵامدانەوەی دوعاکانی، پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) دەفەرمووێت: خوای گەورە وەڵامی دوعای هەر یەکێکتان دەداتەوە مادام پەلە پەلە ناکات بۆ وەڵامدانەوەی دوعاکانی.

| دووەم ـ کاتێک مرۆڤ ماڵی حەڕام دەخوات، پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) بە سەعدی فەرموو: ئەی سەعد، با خواردنەکەت پاک و حەڵاڵ بێت، چونکە ئەگەر وا بکەی دوعاکانت قەبول دەبن.

| سێیەم ـ کاتێک مرۆڤێکی ستەمکار دوعا دەکات، چونکە بە تێگەیشتنمان لە دەقەکانی فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) بۆمان دەردەکەوێت، کە دەنگی مرۆڤی زۆردار ناگاتە خوای گەورە و، ستەمکارییەکەی دەبێتە بەربەست و پەردە لە بەردەم وەڵامدانەوەی خوای گەورە بۆ دوعایەکانی.

إرسال تعليق