Ads (728x90)

ئایا گواستنەوەی خوێن لە وە بۆ ڕۆژووەوان ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟
زانایان و شارەزایانی فیقهی ئیسلامی دەڵێن، ڕۆژووی ڕۆژووەوان بە گواستنەوەی خوێن لە جەستەی بەتاڵ نابێتەوە، ئەو ڕۆژووەوانەشی خوێنەکەی بۆ دەگوێزرێتەوە ڕۆژووەکەی بەتاڵ نابێتەوە.

پسپۆڕانی فیقهی ئیسلامی پێیانوایە، ڕۆژووی هیچ کام لەو ڕۆژووەوانانەی خوێن دەبەخشن و ئەوانەشی خوێن لە جەستەیان دەکرێت بەتاڵ نابێتەوە، چونکە خوێنەکە بە ڕێگەی سێ کونە کراوە سروشتییەکە ناکرێتە ناو جەستەی ڕۆژووەوانەوە، هەروەها گواستنەوەشی لە ڕۆژووەوانەوە بە یەکێک لەو سێ ڕێگەیەوە نابێت، بەڵکو لە ڕێگەی دەمارەوە دەبێت.

زانایان ڕوونیدەکەنەوە، کە گواستنەوەی خوێن وەکو کەڵەشاخ وایە، کە زۆرینەی شارەزایانی فیقهی ئیسلامی دەڵێن ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە، چونکە ڕۆژووشکان بەهۆی چوونە ژووەرەوەی شتێک دەبێت نەک بە هاتنە دەرەوەی، هەروەها بە گواستنەوەی خوێنیش بۆ ڕۆژووەوان بەتاڵ نابێت، چونکە بەهۆی چوونە ژوورەوە بە ڕێگەی کونێکی کراوەوە نییە وەکو (لووت و گوێ و چاو).

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق