دوێنێ لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و راھێنانی یاریزانانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، کە وەکو دەستپێکی ئامادەکارییەکانیان بوو بۆ وەرزی نوێی خولی یانەکانی ئەڵمانیا "بۆندسلیگا"، وە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، یاریزانانی یانە باڤارییەکە دەستیان بە ئاو خواردنەوە کرد.
بەھۆی بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو ئاو خواردنەوەی یاریزانانی یانەی بایرن میونخ، موسڵمانان لە هەموو جیهان تووشی نیگەرانی هاتن، بەڵام زۆری نەبرد یانە باڤاریەکە لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) و بە شیوەیەکی رەسمی داوای لێبوردنی لە تەواوی موسڵمانانی جیهان کرد.
پۆزشهێنانەوەی یانەی بایرن میونخ لە کاتێکدایە، کە ئەو ڕەفتارەی یاریزانانی یانە باڤارییەکە لە مانگی ڕەمەزاندایە، کە موسڵمانان تێیدا بەڕۆژوو دەبن، کارێکی لەو شێوەیەش هەستی ڕۆژووەوانە موسڵمانەکان بریندار دەکات.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، یەکێک لە ئەستێرە و یاریزانە ئاستبەرزەکانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی (فڕانک ڕیبێری)ـیە، کە موسڵمانە و، لە چەندین ئاهەنگ و بۆنەی ڕەسمی یانەکەش گوزارشتی لە موسڵمانبوون و پابەندبوون بە پرەنسیپە ئایینیەکانی خۆی کردووە، هەروەکو یانە ئەڵمانییەکە خاوەن هەزاران هەوادارە لە وڵاتانی ئیسلامی.

إرسال تعليق