Ads (728x90)

چۆن شەوی جەژن ڕووناک و ئاوەدان دەکەیەوە؟
زیندووکردنەوەی شەوی جەژن بە "عیبادەت" بە نوێژ یان زیکر یان هەر پەرستشێکی دیکە، سوننەتە، بە تایبەت نوێژی تەسبیح، چونکە لە فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) هاتووە، کە "هەر کەسێک لە هەردوو شەوی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان هەستێتەوە بۆ عیبادەت و تاعەتی خوای تەعالا، دڵی نامرێت لەو ڕۆژەدا کە دڵەکان دەمرن".

مەبەستیش لە مردنی دڵەکان کە لەو فەرموودەیەی پێغەمبەردا (دخ) هاتووە، پەیوەستبوونی دڵەکانە بە خۆشەویستی و حەزی دونیاوە، هەندێکیش دەڵێن مەبەست لێی کوفرە، وتراویشە کە مەبەست لێی ترسی ڕۆژی دواییە.

زیندووکردنەوەش بەوە دەبێت لە بەشێکی زۆری شەو سەرقاڵی ئەنجامدانی پەرستشەکان دەبێت، لە ئیبن و عەباسیش (خوا لێی ڕازی بێ) دەگێڕنەوە کە فەرموویەتی، "زیندووکردنەوەکە بە ئەنجامدانی نوێژی عیشا دەبێت بە کۆمەڵ لە مزگەوت و لە دڵگرتنی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی بە کۆمەڵ لە مزگەوت، دوعاکردن تێیاندا".

إرسال تعليق