Ads (728x90)

لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا، میسی هاوڕێکانی و ئەرجەنتینی بێهیوا کرد
کەمێک لەمەوبەر، یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و شیلی کۆتاییهات، کە لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی شیلی بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە بە ئەنجامی (4-1) شکستی بە تانگۆی ئەرجەنتینی هێنا، پاش ئەوەی کاتی یاسایی و زیادکراوی یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو.

لەو یارییەدا، هەموو چاوەکان لەسەر ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە (لیۆنێل میسی) بوو، بەو پێیەی هەموو هیواکان بەوەوە گرێدرابوون و سەرکردایەتی تیپەکەی دەکرد، کە دەستکەوتێک لەسەر ئاستی کیشوەری لەگەڵ ئەو نەوە زێڕینەی ئەرجەنتینییەکان بۆ خۆی و هاوڕێکانی و هەوادارانی و هاونیشتیمانیانی بەدەستبهێنێت، بەڵام نەک هەر نەیتوانی ئەو ئامانجە مەزنە بباتەوە، بەڵکو بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە ئاستێکی ئەوتۆی پێشکەش نەکرد کە تەرجەمەی ئەستێرەبوونی خۆی بکات!.

ئەو شکستە گەورەیەی (لیۆنێل میسی) و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین درێژکراوەی هەمان شکستی هاوینی ساڵی ڕابردووە، کاتێک لە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2014 لە بەڕازیل لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دۆڕان و نازناوەکەیان لەدەستدا.

پێدەچێت ئەو شکستە گەورەیەی (لیۆنێل میسی) و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توڕەبوون و کاردانەوەی گەورەبەدوای خۆیدا بهێنێت و، بە تایبەت بۆ (لیۆنێل میسی) کە بەردەوام لەلایەن هاونیشتیمانیانییەوە سەرکۆنە دەکرێت.

إرسال تعليق