Ads (728x90)

بۆچی مرۆڤ ناتوانێت لە دونیادا خوای گەورە ببینێت؟
گەورە زانایانی ئیسلام دەڵێن، مرۆڤ ناتوانێت لە دونیادا خوای گەورە ببینێت، هۆکارەکەشی بوونی لاوازییە لە پێکهاتەی جەستەیی بنیادەمدا لە ژیانی دونیا، ئەوەش بۆچوونی گەورە زانای بەناوبانگی ئیسلام (پێشەوا نەوەوی)ـیە.

بوونی لاوازییەکەش لە بنیادەمدا لە ژیانی دونیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ زۆر لەوە بێهێزترن کە توانای بەرگەگرتنی ئەوەیان هەبێت کە خوای گەورە ببینن، بەڵگەش بەو ڕووداوەی حەزرەتی موسا پێغەمبەر (سڵاوی خوای لەسەر بێت) دەهێننەوە، کاتێک خوای گەورە تەماشای شاخەکەی کرد و ئەویش بەرگەی نەگرت و لە هۆش خۆی چوو.

زانای ناوداری ئیسلامیش (إبن أبو العز الحنفی) بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو بابەتە خستووەتەڕوو و دەڵێت، نەبینینی خوا لە دونیادا بەهۆی لاوازی بینینی ئێمەوەیە نەوەکو لەبەر ئەوەی خودی بینینی خوای گەورە قەدەغە بێت.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق