Ads (728x90)

یەکەم وەسیەتنامە کە لە ژیانی مرۆڤەکاندا نووسرا
لە کتێبە مێژوویی و ئایینیەکاندا ڕیوایەتکراوە، کاتێک بابە گەورەمان ئادەم پێغەمبەر (سڵاوی خوای لەسەر بێت) نەخۆشکەوت و نزیکبوو لەوەی بمرێت، بانگی کوڕەکەی خۆی (شیث)ـی کرد و وەسیەتی خۆی بۆ دوای مردنی پێڕاگەیاند.

ئادەم پێغەمبەر (سڵاوی خوای لەسەر بێت) بە کوڕەکەی خۆی (شیث)ـی وت: "ڕۆڵەکەم، نەخۆشم و وادەی مردنم هات، وا تۆش دەبینی کە خوای گەورە هێز و توانی خۆی دابەزاندووەتە خوارەوە، بەڵێنیشم داوە کە تۆ بکەم بە پارێزەر (ڕاسپێر) بۆ وەسیەتەکەم و بۆ ئەو شتانەی خوای گەورە بە ئەمانەت لای داناوم و پێیسپاردووم، ئەو نووسراوە لە ژێر سەرمە و شوێنەواری زانست و زانیاری و ناوی خوای گەورەی تێدایە، ئەگەر من مردم هەڵیبگرە و ئاگادار بە کەس نەیبینێت، هەموو شتێکیشی تێدایە کە لە کاروبارەکانی دین و دونیات پێویستت پێی بێت".

ئەو وەسیەتەی ئادەم پێغەمبەر (سڵاوی خوای لەسەر بێت) یەکەم وەسیەت و نووسراو بوو کە لەسەر زەویدا نووسرا، هەر بۆیەش ئەوە بوو بە سوننەت و نەریت لە ژیانی مرۆڤەکاندا، کە مرۆڤ پێش مردنی وەسیەتی خۆی بنووسێت، تا کەسوکارەکەی بزانن کە ئەو لە پاش مردنی چ شتێکی دەوێت بۆی بکەن.

إرسال تعليق