Ads (728x90)

بەڕۆژووبوون مەترسی تووشبوون بە شەکرە و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە، ئەو سیستەمە خۆراکییەی لە بەڕۆژووبووندا پەیڕەو دەکرێت، مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، هەروەها قۆناغی پیربوونيش دوادەخات.

توێژەران لە زانکۆی (باشووری کالیفۆرنیا)ـی ئەمریکی ڕوونیدەکەنەوە، دابەزاندنی گەرمۆکەکان بە ڕێژەی 34 بۆ 54%، یارمەتیدەر دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری و نەخۆشییەکانی شەکرە و شێرپەنجە، وەکو لە ڕۆژنامەی (تەلیگراف)ـی بەڕیتانیدا باسکراوە.

هەروەکو توێژەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە دووبارەکردنەوەی سیستەمێکی خۆراکی هاوشێوەی بەڕۆژووبوون، شوێنەواری تەندروستی ئیجابیانە لەسەر جەستە جێدەهێڵێت، بەڵام دەبێت بایەخیش بدرێت بە ڤیتامینە جۆربەجۆرەکان و کانزاکان و ماددە خۆراکییەکان لە پێناو سنووردانان بۆ ئەو شوێنەوارانەی لە ئەنجامی خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوەوە پەیدا دەبن، وەکو هەستکردن بە سەختی لە نووستن و وشکبوونی جەستە و سەرئێشە.

شایەنی باسە، ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، توێژەران و شارەزایان لە وڵاتانی دونیا هەڵدەستن بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی جیاجیا لە پێناو گەیشتن بە ئەنجامی پڕاکتیکی زیاتر کە گرنگی بەڕۆژووبوون بسەلمێنێت.

إرسال تعليق