Ads (728x90)

تەکنەلۆژیای "5G" خێراییەکەی 1 گێگابایتە لە چرکەیەکدا
وەزارەتی فێرکردنی کۆریای باشوور، ئەنجامدانی وەبەرهێنانی بڕی (1.5) ملیار دۆلاری بۆ گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای "5G" بۆ تۆڕەکانی ئینتەرنێت ڕایگەیاند، کە خێراییەکەی دەگاتە 1000 هێندەی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە تەکنەلۆژیای "4G".

وەزارەتەکە پلان دادەنێت بۆ خستنەڕووی نوسخەیەکی ئەزموونی لە تەکنەلۆژیای "5G" لە ساڵی (2017) دا، نوسخە بازرگانییەکەشی لە لە ساڵی (2020) دا بڵاو دەکاتەوە.

وا باسدەکرێ، کە کۆمپانیای "سامسۆنگ" چەندین تاقیکردنەوەی لەسەر جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای "5G" ئەنجامداوە، کە خێراییەکەی گەیشتۆتەوە یەك گێگابایت لە چرکەیەکدا و بە ئاماژەیەك کە ڕادەکەی گەیشتۆتە دوو کیلۆمەتر.

ماوەتەوە بڵێین، کە وەزارەتی فێرکردنی کۆریای باشوور هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکات لەو پرۆژەیەدا، لەوانە کۆمپانیاکانی "سامسۆنگ" و "ئێڵ جی" و هەردوو کۆمپانیای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی "ئێس کی" و "کۆریا تیلیکۆم".

إرسال تعليق