Ads (728x90)

چێلسی نازناوی "کاپیتاڵ وەن"ـی بەدەستهێنا
لە یاری کۆتایی جامی "کاپیتاڵ وەن"ـی ئینگلیزی، کە لە نێوان هەردوو یانە ڕکابەرەکەی شاری لەندەن "چێلسی" و "تۆتنهام هۆتسبێر" لەسەر یاریگای مێژوویی "وێمبڵی" بەڕێوەچوو، یاریزانانی بلۆز بە شایستەیی جامەکەیان بەرز کردەوە.

هەر لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، جەنگاوەرانی کەتیبەکەی "خۆزێ مۆرینیۆ" بە دوای تۆڵەسەندەوە بوون لەو شکستە ئابڕووبەرانەیەی لە سەرەتای ئەمساڵ لەسەر دەستی یانەی "تۆتنهام هۆتسبێر" تووشی هاتن و بە ئەنجامی ٥-٣ یارییەکەیان دۆڕاند بوو، ئەوە بوو باشتر و بەهێزتر و سوورتر بۆ بردنەوە دەرکەوتن و، لە خولەکی ٤٥ـی کۆتایی ئەو گێمە توانیان لە ڕێگەی بەرگریکاری ئاستبەرز "جۆن تێری" بە تاکە گۆڵێک پەردە بەسەر ئەو گێمەدا دابدەنەوە.

لە گێمی دووەمیشدا یانەی "چێلسی" بەردەوام بوو لە کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە و بە دەستەوەگرتنی کلیلەکانی سەرکەوتن، ئەوە بوو جارێکی دیکە و لە خولەکی ٥٦ـدا بەهۆی گۆڵێکی هەڵەی "کایل وۆکەر"ـی بەرگریکاری یانەی "تۆتنهام هۆتسبێر" ئەنجامەکەیان بۆ دوو گۆڵ زیاد کرد.

یارییەکەش بەو ئەنجامە (٢-٠) بە بردنەوەی یانەی چێلسی کۆتاییهات، کەتیبەکەی "خۆزێ مۆرینیۆ"ـش یەکەم نازناویان لەو وەرزەدا بە لێهاتوویی خستە سەر خەزێنەی دەستکەوتەکانیان.

إرسال تعليق