Ads (728x90)

ڕیزبەندی بەرتیلخۆرترین گەلانی جیهان
ڕێکخراوی جیهانی شەفافیەت، ڕاپۆرتێکی دەرکردووە کە تێیدا ڕیزبەندی بەرتیلخۆرترین گەلانی جیهان ڕوونکراوەتەوە، ناوی ئەو وڵاتانەشی لەخۆگرتووە کە هاوڵاتیانیان زۆرترین ڕێژەی بەرتیل دەدەن لەسەر ئاستی جیهان.

لە ڕیزبەندییەکەدا، وڵاتی سیرالیۆن لە پلەی یەکەمدا هاتووە، کە ٨٤%ـی هاوڵاتیانی لانیکەم ساڵانە یەک جار بەرتیل دەدەن، لە دوای ئەویش وڵاتی لیبریا لە پلەی دووەم دێت بە ڕێژەی ٧٥%، وڵاتی یەمەنیش لە پلەی سێیەم دێت بە ڕێژەی ٧٤%.

هەریەک لە وڵاتەکانی یابان و فینلەندا و دانیمارک و ئوستوڕالیاش لە پلەکانی کۆتایی ڕیزبەندییەکە دێن، کە هاوڵاتیانیان ساڵانە بە ڕێژەی ١% بەرتیل دەدەن.

بەرتیل، کە بە دیارترین دیاردەکان دادەنرێت، ڕەنگدانەوەی ئاستی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لەناو سیستەمی حوکمڕانی لە کۆمەڵگا و دروستبوونی هەستی بێهیوایی و بێمتمانەیی و لەدەستدانی گیانی دەستپێشخەری و هاوڵاتیبوونە، بەوەش بەهاکانی خۆپەرستی و هەلپەرستی لەناو تاکەکانی کۆمەڵگە بڵاو دەکاتەوە.

جێگەی باسە، لەناو ڕاپۆرتەکەدا ناوی وڵاتی عێڕاق لە پێگەکانی پێشەوەی ڕیزبەندییەکەدا نەهاتووە، ئەوەش جێگەی سەرسوڕمانییە، چونکە دەوڵەتی عێڕاق بە یەکێک لە دیارترین دەوڵەتە هەرە گەندەڵەکانی دونیا دەژمێردرێت، ساڵانەش ئاستی فاکتەرەکانی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی تێیدا لە گەشەکردنی بەرچاودایە.

إرسال تعليق