یەکسانبوونی ئیجابی بە ئەنجامی 1-1، باڵیکێشا بەسەر یاری لووتکەی هەفتەی ٢٥ـی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا “کاڵچیۆ”، کە درەنگانێکی دوێنێ شەوی دووشەممە لە نێوان یانەی ڕۆما و یۆڤانتۆس بەڕێوەچوو.
خانمە پیرەکە لەسەر یاریگای “ئۆلمپیکۆ” بووە میوانی ڕکابەرە ڕاستەوخۆیەکەی یانەی ڕۆما، کە پێش ئەو یارییە یۆڤی بە جیاوازی نۆ خاڵ لە پێش یانەکەی پایتەختەوە بوو.
گێمی یەکەم بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی کۆتاییهات، سەرەڕای ئەوەی بە درێژایی ئەو گێمە یاریزانانی هەردوو یانەی گیالۆرۆسی و بیانکۆنێری چەندین دەرفەتی تۆمارکردنی گۆڵیان لەکیسدا.
لە گێمی دووەمدا، یانەی یۆڤانتۆس توانی لە خولەکی ٦٢ـدا تاکە گۆڵی خۆی لە ڕێگەی هێڕشبەری ئەرجەنتینی “کارلۆس تێڤێز”ـەوە تۆمار بکات، پاش ئەوەی سوودیان وەرگرت لە دەرکرانی یاریزانی یۆنانی یانەی ڕۆما "تۆرۆسیدس" بە کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوان، بەڵام یانەی ڕۆما بە ١٠ یاریزان یارییەکەیان تەواو کرد و ئاستێکی زۆر بەرزیان نواند و، توانیان لە خولەکی ٧٨ و لە ڕێگەی یاریزانی مالی "سەیدۆ کیتا" ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، یارییەکەش بەو ئەنجامە (١-١) کۆتاییهات.
بەو ئەنجامەش، یانەی یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بۆ ٥٨ خاڵ بەرز کردەوە لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە، کە بە جیاوازی نۆ خاڵ لە پێش یانەی ڕۆمای خاوەن پلەی دووەمەوە دوورە، لە کاتێکدا خاڵەکانی یانەی ڕۆما بووەن بووە ٤٩ خاڵ لە پلەی دووەم.

إرسال تعليق