Ads (728x90)

باوکێک لە یاریگای گۆڵف وانەیەکی مەزن فێری منداڵەکانی دەکات!
باوکەکە هەردوو منداڵەکەی لەگەڵ خۆی برد بۆ یاریگای گۆڵف و، لەسەر پەنجەرەی بلیتبڕینەکە نووسرا بوو: "نرخی هەر بلیتێک بۆ گەوران پێنج دۆلارە، بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو شەش ساڵییەوەیە نرخەکەی سێ دۆلارە، بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار شەش ساڵییەوەیە نرخەکەی بێبەرامبەرە".

یەکێک لە منداڵەکانی تەمەنی سێ ساڵ بوو، یەکێکی دیکەش تەمەنی حەوت ساڵ بوو، باوکەکە بە بلیتبڕەکەی وت: "دوو بلیتم دەوێ، یەکێکیان بۆ گەوران، یەکێکیشیان بۆ کەسێک لە سەروو شەش ساڵییەوەیە".

بلیتبڕەکە وەڵامی دایەوە: "تۆ چ کەسێکی..؟!، تۆ دەتوانی سێ دۆلار بۆ خۆت پاشەکەوت بکەی..!، بەوەی بڵێی کوڕەکەم تەمەنی لە خوار شەش ساڵییەوەیە، چونکە من ئەو جیاوازییە لە نێوان ئەو دوو تەمەنەدا ناکەم!".

باوکەکە وەڵامی دایەوە: "بەڵێ، قسەکەت ڕاستە، بەڵام منداڵەکانم جیاوازییەکە دەزانن، بۆ هەمیشەش ئەو هەڵویستەیان لە بیر دەمێنێتەوە، بۆیە ئەگەر بەبەر چاوی ئەوان ئەو فێڵە بکەم، بە درێژایی ژیان دەبمە ڕێنیشاندەرێکی خراپ بۆیان..!، بۆیە دەمەوێ لێت بپرسم، تۆ باس لە کام سێ دۆلار دەکەی..؟!".

إرسال تعليق