"سامسۆنگ" گەورەترین کۆمپانیایە لە جیهان کە مۆبایلە هۆشمەندەکان دەفرۆشێت، لانیکەم تا ئامادەکردنی ئەو بابەتە، هەروەکو بە بەرهەمهێنترین کۆمپانیای دروستکردنی مۆبایل بە سیستەمی "ئەندڕۆید"ـی سەرچاوە کراوە دادەنرێت.
لەوانەیە زۆر کەس وەکو من ڕۆژانە ئەو پرسیارە بکات، ئایا دەستەواژەی "سامسۆنگ" چ واتایەک دەگەیەنێت، وە ئایا لە بنچینەدا وشەکە بە زمانی کۆری چ مانایەک دەبەخشێت؟.
وشەی "سامسۆنگ" لە زمانی کۆری، واتا "سێ ئەستێرەکە"، ئەوەش ئەو ناوەیە کە دامەزرێنەری کۆمپانیایەکە "لی بیۆنگ شۆل" لە ساڵی ١٩٣٨ هەڵیبژاردووە.
سەبارەت بەوە پرسیارەش، کە بۆچی سێ ئەستێرە، چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرە نا؟!، دەبێ ئەو ڕاستییە بزانین کە ژمار سێ لە زمانی کۆریدا ئاماژە بۆ بەهێزیی و بەردەوامبوون و گەشبینی دەکات.
بەڵام ئایا تا چەند دامەزرێنەری کۆمپانیای "سامسۆنگ" سەرکەوتوو بووە لە هەڵبژاردنی ئەو ناوە، ئەوەیان هاوڵاتیان لە هەموو جیهان سەرپشکن لە بڕیاردان لەسەری.
ماوەتەوە وێنەیەکتان بخەینە بەردیدە، کە گەشەکردنی لۆگۆی"سامسۆنگ" لە سەرەتای دروستکردنییەوە تا ئێستا دەخاتەڕوو.
ئامادەکردنی: بەشی ئایتی ماڵپەڕی قەڵەم پرێس

إرسال تعليق