لیژنەی ئەمینداریەتی فەتوا لە خانەی فەتوای میسری، وەڵامی حوکمی شەرعی نوێژکردن بە پێڵاو یان بە نەعل داوەتەوە، کە دەڵێت: نوێژکردن بە پێڵاو یان بە نەعل لەو کارانەیە کە حەڵاڵ کراوە، بەڵکو پێغەمبەر "دخ" فەرمانی پێکردووە بۆ ئەوەی پێچەوانەی جوولەکەکان بین.
پێغەمبەر "دخ" و هاوڕێکانی بە نەعلەوە نوێژیان دەکرد، پێغەمبەریش "دخ" ئاگاداری کردبوونەوە کە تەماشای نەعلەکانیان بکەن نەبادا پیسایی پێوە بێت، جارێکیشیان پێغەمبەر "دخ" نەعلەکەی داکەند لە نوێژکردن، پاش ئەوەی جوبڕائیل ـ سڵاوی خوای لەسەربێت ـ پێیڕاگەیاند نەعلەکەی پیسە، بۆیە هاوڕێکانیشی نەعلەکانیان داکەند.
گومان لەوەدا نییە، کە لە سەردەمی پێغەمبەر "دخ" زەوی مزگەوتەکان بە فەڕش ڕانەخرابوون، بەڵکو بە لم و بەرد داپۆشرابوون، بۆیە ئەگەر ئەگەر یەکێک بە پێڵاو یان بە نەعل بچووبایە ناو مزگەوتیشەوە کاریگەری نەدەبوو بەسەر لم و بەردەکەوە، بەڵام لە ئێستادا ناو مزگەوتەکان بە فەڕش و بەرماڵ داپۆشراون، بۆیە ئەگەر بۆیە ئەگەر یەکێک بە پێڵاو یان بە نەعل بچێتە ناو مزگەوتەوە، دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی پیسایی لەناو مزگەوت، هەندێک کەسیش گوێ بەوە نادەن بە نەعل و پێڵاوی پیسەوە بچنە ناو مزگەوتەوە.
بۆیە ئەگەر ڕێگە بە هەموو نوێژخوێنەکان بدرێت بە نەعل و پێڵاوەوە بچنە سەر فەڕش و بەرماڵەکانی ناو مزگەوتەوە، پێویستمان بە چەندین کرێکار دەبوو بۆ پاککردنەوەی مزگەوت لە پاش هەر نوێژێک، ئەوەش ئەگەر کارێکی مەحاڵ نەبێت، کارێکی زۆر قوڕسە.
بۆیە زانایان ئەو ڕا و بۆچوونەیان بەلاوە بەهێزە، کە نوێژکردن بە پێڵاوەوە ڕێگەپێدراوە، بەڵام بەو مەرجەی نوێژخوێنەکە دڵنیا بێت پێڵاوەکەی تەواو پاکە، بۆیە ئەگەر پێڵاوەکە تەواو پاک بوو، دروستە نوێژە فەڕز و سوننەتەکانی پێ ئەنجام بدات، هەروەکو وا باشترە نوێژخوێن بۆ ناو مزگەوت پێڵاوەکەی دابکەنێت و بە پاک و خاوێنی تەواو نوێژەکەی ئەنجام بدات.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق