Ads (728x90)

دوعایەکی زۆر گەورە، کە پاڕانەوەی هەموو پێغەمبەران بووە
یەکێک لە دوعا گشتگیر و کۆکەرەوەکانی پێغەمبەرمان "دخ"، کە ئەو ژینگەیە دەگرێتەوە کە مرۆڤ تێیدا دەژیت، کە تێکەڵاوی هاوسێ و هاوسەر دەبێت، پارە و ماڵ و منداڵ لە ژێر دەستی دەبێت و جۆرەها هاوڕێ دەبێت.

هەموو ئەوانەش ـ بەهۆی تێکەڵاوی بەردەوام ـ لەوانەیە خراپەیەکت لەوانەوە پێبگات یان بەهۆی ئەوانەوە تووشی خراپەیەک ببیتەوە، هەر بۆیەشە پێغەمبەری خۆشەویست فێرمان دەکات چۆن خۆمان لە خراپەی ئەوان بپارێزین، بەوەی ڕوو بکەینە خوای گەورە کە بمانپارێزێت لەو خراپانە.

لە ئەبوهوڕەیڕە "خوا لێی ڕازی بێت" هاتووە، یەکێک لە دوعاکانی پێغەمبەرمان "دخ" ئەوە بوو، کە لە خوای گەورە دەپاڕایەوە و دەیفەرموو: خودایە، پەنات پێدەگرم لە هاوسێی خراپ، لە هاوسەرێک پیرم بکات پێش وادەی پیربوون، لە منداڵێک ببێتە گەورە بە سەرمەوە، لە پارە و سامانێک ببێت بە ئەشکەنجە و ئازار بۆم، لە هاوڕێیەکی فێڵباز کە چاوەکانی بمبینێ و دڵیشی چاودێریم بکات، ئەگەر چاکەیەکی لێم بینی بیشارێتەوە، ئەگەر خراپەیەکی لێم بینی بڵاوی بکاتەوە.

دەقی ئەسڵی فەرموودەکە: "اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ جَارِ السُّوءِ، وَمِنْ زَوْجٍ تُشَيِّبُنِي قَبْلَ الْمَشِيبِ، وَمِنْ وَلَدٍ يَكُونُ عَلَيَّ رَبًّا، وَمِنْ مَالٍ يَكُونُ عَلَيَّ عَذَابًا، وَمِنْ خَلِيلٍ مَاكِرٍ؛ عَيْنَهُ تَرَانِي، وَقَلْبُهُ يَرْعَانِي؛ إِنْ رَأَى حَسَنَةً دَفَنَهَا، وَإِذَا رَأَى سَيِّئَةً أَذَاعَهَا". رواه الطبراني.

تێبینی/ ئەوەی زانایانی فەرموودە باسیان کردووە، ئەو دوعایە دوعای پێغەمبەر داود و هەموو پێغەمبەرەکانی دیکەش بووە.

إرسال تعليق