زۆرجا ئەو پرسیارە دەورووژێنرێت و مشتومڕی زۆری بەدوادادێت، ئایا دروستە ژنان بە "مکیاژ"ـەوە نوێژەکانیان ئەنجام بدەن؟.
بۆ وەرگرتنی ڕای زانایان و گەیشتن بە ڕوونکردنەوەیەکی شەرعی، کە ئەو بابەتە لە گۆشەنیگایەکی ڕوونی فیقهی بەردیدە بخات، بەشی ئایینی ماڵپەڕی قەڵەم پرێس ئەو ڕاستییەی خوارەوەی بۆ دەرکەوت:
دروستە ژنان بە "مکیاژ"ـەوە نوێژەکانیان ئەنجام بدەن، ئینجا کێشەکە لەوەدا نییە مکیاژەکە بۆیە و گوڵاو و چەوری بێت مادام ئافرەتەکە لە ماڵی خۆی یان لە شوێنێک کە کەسی نامەحڕەم و بێگانەی تێدا نەبێ نوێژەکەی ئەنجام بدات.
بەڵام دەبێت ژنان ئاگاداری ئەو مەرجەش بن، کە دەبێت مکیاژەکە پاش دەستنوێژ یان غوسل کرا بێت، بەڵام ئەگەر مکیاژەکە پێش دەستنوێژ یان غوسل کرا بێت، پێویستە لاببرێت بۆ ئەوەی خۆپاککردنەوەکە دروست بێت، هەروەها ناشبێت لە دوای ئەنجامدانی نوێژەکەی بەو جوانی و ئارایشت و مکیاژەوە خۆی نیشانی پیاوی بێگانە و نامەحڕەم بدات، بۆ ئەوەی پاداشتی نوێژکردنەکەی نەفەوتێت یان کەم نەبێت.
خوای گەورەش زاناتر و بەرزترە.

إرسال تعليق