موسڵمانان زۆرجار پرسیار دەکەن دەربارەی ئەوەی، ئایا دروستە بەبێ بوونی دەستنوێژ گوێبگرین لە قوڕئانی پیرۆز؟!، بە تایبەت کە خەڵکانێک لە خۆیانەوە و بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوە متمانەپێکراو و پەسندەکان، فەتوای نادروست دەدەن و، موسڵمانایش تووشی گومان دەکەن لەسەر ئەو بابەتە.
زانایان و شەرعناسانی ئیسلام و پسپۆڕانی بواری فیقهی لە مەزهەبە جیاوازەکان، ڕای خۆیان بە ڕوونی لەسەر حوکمی شەرعی گوێبیستبوونی قوڕئانی پیرۆز لە حاڵەتی بێدەستنوێژیدا دەربڕیووە و، دڵنیاییان بەخشیووەتە موسڵمانان، کە گوێگرتن لە لە قوڕئانی پیرۆز بەبێ ئەوەی کەسی گوێگر دەستنوێژی هەبێت، کارێکی دروستە و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە.
بۆیە بە پشتبەستن بە بۆچوونی ڕوونی زانایان، کە لە تێگەیشتنیان لە دەقە جیاوازەکانەوە بۆیان دروستبووە، با لەمەودوا موسڵمانان دڵنیا بن، ڕای زانایانی ئیسلامیش بکەنە ڕەوێنەرەوەی ئەو گومانانەی بۆیان دروست دەکرێت.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق