Ads (728x90)

بۆیە موسڵمان بووم، تا مافەکانی ژنان بەدەستبێنم
ژنە داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان "تیریزا کۆربن" دەڵێت، کە بەمدواییانە بووەتە موسڵمان: هەموو وەڵامەکانم لەسەر ئەو پرسیارە سەرسوڕهێنەرانە دەستکەوت کە دەربارەی باوەڕهێنان بۆم دروست دەبوون، هەروەکو بینیم ئیسلام وەڵامدەرەوەی هەموو خواست و خولیا و مافەکانی ژنانە.

"تیریزا کۆربن" لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ تۆڕی CNN دووپات لەوە دەکاتەوە، کە "بۆیە موسڵمان بووم، تا مافەکانی ژنان بەدەستبێنم"، ئەو هەروەها دەڵێت: "شانازی بەوە دەکەم کە حیجابم پۆشیووە، حیجاب منی کۆت و بەند نەکردووە، هۆکارێکیش نییە بۆ سەرکوتکردن، ئەو ڕێگە لە بیرۆکەکان ناگرێت بێنە ناو سەرمەوە، بەڵام من پێشتر هیچم نەدەزانی لەسەر حیجاب".

"تیریزا کۆربن" نووسەرە و لە ویلایەتی " نیو ئۆرلیانز" دەژیت، دامەزرێنەری پرۆژە و پێگەی "Islamwich"ـە، بەشداریش دەکات لە هەردوو پێگەی "On Islam" و "Aquila Style".

ئەو ژنە چالاکوان و نووسەر و ڕۆشنبیرە دوای دوو مانگ لە ڕووداوەکانی یازدەی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ بووەتە موسڵمان، کە ئەو کات تەمەنی ٢١ ساڵ بووە، هەر چەند ئەو کات کاتێکی خراپ بوو بۆ موسڵمانان، بەڵام پاش چوار ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر ئیسلام و ئایینەکانی دیکە بڕیاری موسڵمانبوونی خۆی دا.

شایەنی باسە، "تیریزا کۆربن" لە خێزانێکی مەسیحی پێگەیشتووە، باوکی کاسۆلیکییە، دایکیشی بێدینە، سەبارەت بە گەشتی ئیمانەکەشی دەڵێت: "لە سەردەمی منداڵێتیم فێری وانەکان و چەمکەکانی کاسۆلیکی دەکرام، کە گەورەش بووم بوومە بێباوەڕ، ئێستاش بووم بە موسڵمان، سوپاس بۆ خودا".

إرسال تعليق