Ads (728x90)

یەک لەسەر سێی موسڵمانانی جیهان جگەرەکێشن
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، ئامارێکی هیوابڕاوانەی لەسەر تەندروستی موسڵمانان لەسەر ئاستی جیهان پێشکەشکردووە، تێیدا دووپات لەوە دەکاتەوە کە ٣٠%ـی موسڵمانان جگەرە دەکێشن، ٣٢%ـشیان لە ڕووی جەستەییەوە سست و بێتاقەتن.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاژانسی نێودەوڵەتی هەواڵەکانی ئیسلامی "ئینا" بڵاویکردووەتەوە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی جگەرەکێشان و دابەزینی ئاستی سستی و بێتاقەتی جەستەیی بە شێوەیەکی گەورە دەردەخات لەناو گەلانی ئەو  وڵاتانەی ئەندامن لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەیکردووە بەوەی کە ٣٠%ـی باڵقبووانی نێرینە لە ٢٠ وڵات لە کۆی ٣٧ وڵات لە چوارچێوەی "ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی"، ئەو داتا و زانیارییانەیان تێدا هەیە، کە تووتن بەکاردێنن و جگەرە دەخۆن، ئەوە لە کاتێکدا ڕێژەی جگەرەکێشەکان لەناو گەنجاندا "کە تەمەنیان لە نێوان ١٣ بۆ ١٥ ساڵیدا بووە" لە ساڵی ٢٠١٠ـدا گەیشتووەتە ٢٠%.

بە پشتبەستنیش بە ئامارە نێودەوڵەتییەکان، ڕاپۆرتەکە پێشبینیکردووە بە هاتنی ساڵی ٢٠٣٠، ژمارەی مردووان بە هۆکاری جگەرەکێشان بگاتە ١٠ ملیۆن کەس، کە ڕێژەیەکی گەورەیان لە سنووری وڵاتانی "ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی"ـن، بەوەش جگەرەکێشان دەبێتە گەورەترین هۆکاری مردن.

إرسال تعليق