Ads (728x90)

دامەزراندنی زانکۆیەکی نموونەیی تایبەت بە قوڕئانی پیرۆز
دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی لێکۆڵینەوە قوڕئانییەکان کۆتایی بە کارەکانی هێنا، کە لەلایەن کورسی و زانستەکانی قوڕئان لە زانکۆی "مەلیک سعود" لە "ڕیاز"ـی پایتەختی سعودیە بە هەماهەنگی سەنتەری ڕاڤەکردن بۆ لێکۆڵینەوە قوڕئانییەکان ڕێکیخستبوو.

لە ڕاسپاردەی بەشداربووان لە کۆنگرەکە هاتووە، زانکۆیەکی نموونەیی و تایبەت بە قوڕئانی پیرۆز لە شانشینی عەڕەبی سعودیە دابمەزرێندرێت، کە شارەزاییەکانی فێرکاری لە سەرتاسەری جیهان کۆ بکاتەوە و، بەرزترین پێوەرەکانی کوالێتی لە ژینگەی فێرکردندا پەیڕەو بکات.

هەروەها لە ڕاسپاردەی بەشداربووان لە کۆنگرەکەدا هاتووە، چوارچێوەیەک بۆ کۆکردنەوەی ڕادیۆکانی قوڕئانی پیرۆز دابندرێت، ئەوەش لە پێناو هەماهەنگیکردن لە ڕووی پڕۆگرام و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕییەکان و پێکهێنانی لیژنەیەک، کە ئەرکەکەی بریتی بێت لە پێشکەشکردنی ڕەشنووسێک بۆ چوارچێوەکە، هەروەها پێشکەشکردنی پێشنیارێک بۆ پەیڕەوی ناوخۆ و هەڵبژاردنی ناوێکی گونجاو.

شایەنی وتنە، ئامانج لە کردنەوەی زانکۆ نموونەیی و تایبەتەکە بە قوڕئانی پیرۆز، گرەنتی بەردەوامبوون و سەرکەوتنی پەیامە پیرۆزەکەیەتی، هەروەها سوودوەرگرتن لێی لە قۆناغە جیاوازەکانی فێرکردندا.

إرسال تعليق