Ads (728x90)

بینین گرنگترە لە بیستن لە لەبەرکردنی وشەکان
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، عەقڵی مرۆڤ وشە تازەکان لەبەر دەکات کاتێک دەیانبینێت، بەڵام ئەگەر مرۆڤ تەنیا گوێبیستیان بێت، لە کاتی خوێندنەوەیاندا دەوەستێت و وەکو وشەیەکی نوێ مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

سروشتی منداڵانیش وایە کە پێش خوێندنەوە دەست بە قسەکردن دەکەن، بۆیە گوێبیستبوونی وشەکان قۆناغێکی گرنگ و ئاڵۆزە لە فێربوونی زماندا، بەڵام بۆ گەشەپێدانی تواناکان لەسەر خوێندنەوە بە خێرایی، بۆ مێشکمان پێویستە وشەکان ببینێت.

لێکۆڵینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، کە فێربوونی زمانێکی نوێ زۆر باشتر دەبێت لە حاڵەتی ئەوەی فێرخواز شێوەی وشەکە ببینێت و ئینجا گوێبیستی بێت.

لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە لە سەرەتای فێربوونی زمانێکی نوێ، فێرخواز وشەکان لە ڕواڵەتەکانیانەوە دەناسێت پێش ئەوەی بە وردی پیتەکان بناسێت، وە بە بەڵگەی ئەوەی کە زۆر جار وا دەبێت فێرخواز هەمان وشەی پێشوو دەخوێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر پیتێک لە ناوەڕاستی وشەکەدا بگۆڕێت، بەبێ ئەوەی ئاگاداریشی بێت.

إرسال تعليق