زانا ئەمریکییەکان گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی، کە نوێژی موسڵمانان، لە وەستان و چەمینەوە و کڕنووشبردن و، ئەنجامدانی پێنج جار لە هەر ڕۆژێکدا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەرم کردنەوەی جومگەکانی لەش و خاوکردنەوەی ڕەقبوونیان لەلای زۆرێک لەو کەسانەی تووشی نەخۆشی ڕۆماتیزم هاتوون.
هەروەها زانا ئەمریکییەکان دووپات لەوەش دەکەنەوە، کە نوێژ و ئەو جووڵانەی لەخۆی دەگرێت، سوودبەخشە بۆ ئەو کەسانەی بە دەست وشکبوونی بڕبڕەی پشت دەناڵێنن بە شێوەیەکی تایبەت.
توێژینەوەکانیش، کە لە دامەزراوەی توێژینەوە ئیسلامییە ئەمریکییەکان ئەنجامدراون، دەریانخستووە، کە جێگیریی باری دەروونی، کە لە ئەنجامی نوێژکردنەوە دروست دەبێت، ڕەنگدانەوەی ئیجابیانەی لەسەر کۆئەندامی بەرگری لەش دەبێت، ئەوەش وا دەکات پرۆسەی چاکبوونەوەکە خێراتر بکات، بە تایبەت بۆ نەخۆشییەکانی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم و نەخۆشییە پێستییەکان.
توێژینەوەکان ڕوونیشیدەکەنەوە، کە ڕێژەی چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە خێراترە لەلای ئەو نەخۆشانەی بەردەوام دەبن لەسەر ئەنجامدانی نوێژ بە دڵێکی پڕ لە ئیمان و گەشبینی و حەسانەوەی دەروونی و ڕۆحی و دامەزراوەیی، بەوەش کۆئەندامی بەرگری لەش چالاک دەبێت و بەرەنگاربوونەوەی جەستە بۆ نەخۆشییەکان زیاتر دەبێت.
پزیشکەکانیش وای دەبینن، کە نوێژ و جووڵەکانی، چارەسەرییەکی سروشتیین بۆ حاڵەتەکانی پیری، کە هەندێک کەس بەهۆیەوە تووشی وشکبوونی جومگەکان و یەکتر خواردنی کڕکڕاگە دەبن و، لە چارەسەرییەکانیان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە وەرزشکردن دەبەستن.

إرسال تعليق