Ads (728x90)

باشترین پێکهاتە لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی
لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦-٣-٢٠١٥ـی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی بەڕیتانی، پێکهاتەی نموونەیی لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" ڕاگەیەندرا.

ڕۆژنامە بەناوبانگە ئینگلیزییەکە لە دەستنیشانکردنی یاریزانەکان لەو پێکهاتەیەدا، پشتیبەستووە بە ژمارەی ئەو چەند جارەی هەر یاریزانێک ناوی لە پێکهاتەی ساڵانەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزیدا هاتووە بە درێژایی ٢٣ ساڵی ڕابردوو.

باشترین پێکهاتە لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"، بژاردەیەکی دەگمەن لە یاریزانە ئاستبەرز و دەگمەنەکان لە خاوەن ڕەگەزنامەی جیاواز لەخۆدەگرێت، کە لە پێشبڕکێی خولەکەدا درەوشاونەتەوە و بوونەتە پایەیەک لە بەهێزیی ئەو پاڵەوانێتییەی ساڵ دوای ساڵ جۆش و خرۆشەکەی زیاتر دەبێت.

ئەوەی خوارەوەش باشترین پێکهاتەیە لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ":

گۆڵپارێز : ئیدوین ڤان دێر سار

هێڵی بەرگری : گاری نیڤیل ـ ڕیۆ فێردیناند ـ نیمانیا فیدیتش ـ ئاشلی کۆل

هێڵی ناوەڕاست : پاتریک ڤیێرا ـ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ـ ستیڤن جێرارد ـ ڕایان گیگز

هێڵی هێڕشبردن : تێری هێنری ـ ئالان شیرەر

إرسال تعليق