Ads (728x90)

زانست دەیسەلمێنێت مرۆڤ لە قوڕ دروستکراوە
زانایانی سەردەم دووپات لەوە دەکەنەوە، کە هەموو ئەو توخم و ڕەگەزانەی جەستەی مرۆڤیان لێ پێکدێت، لەناو خوڵدا هەن، ئەوەش هەمان ئەو ڕاستییەیە کە قوڕئانی پیرۆز بۆمان باس دەکات:

"وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ"

واتای ئەو ئایەتە: له نیشانه‌ و به‌ڵگه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه، کە ئێوه‌ی له خاك دروست کردووه‌، له‌وه‌ودوا دوای بڕینی چه‌ند قۆناغێك، کوتوپڕ بوونه‌ته مرۆڤێك و بڵاو ده‌بنه‌وه به زه‌ویدا.

خوای گەورەش هەموو بوونەوەرێکی زیندووی لە ئاو دروستکردووە، زانایانیش بۆیان دەرکەوتووە، کە ڕێژەی ئاو لە پێکهاتەی دروستکراوە زیندووەکان دەگاتە زیاتر لە ٧٠%.

بیر لەوە بکەوە، کە تۆش ڕۆژانێک بریتی بووی لەو خڕۆکە بچووکانە، کە بە چاو نابینرێن، ئەوە وێنەی کۆرپەلەیەکە، کە تەمەنی تەنیا ٤٨ کاتژمێرە!، کە بە میکڕۆسکۆبی ئەلیکتڕۆنی گیراوە!، بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: چۆن ئەو خڕۆکە (خانە) بچووک و بێکەڵکانە بوون بە مرۆڤێکی تەواو و کامڵ؟!، مەگەر ئەوە قودڕەتی بێسنووری خوای گەورە نییە؟!.

ئەوەشیان وێنەی کۆرپەلەیەکە، کە تەمەنی حەوت هەفتەیە، کە زۆر بچووکە، بچووکتریشە لە دەنکە گێلاس، بەڵام هەستەوەرەکانی بیستن و بینین و دڵ و مێشک و کۆئەندامی هەرسکردن و کۆئەندامی هەناسەدانی هەیە، جا کێ تۆی دروستکردووە ئەی مرۆڤ؟!.

بۆیە خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆز فەرموویەتی:

وجعلنا من الماء كلَّ شيء حيّ ..  له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه.

هەروەها دەفەرمووێت:

والله خلق كلَّ دابَّة من ماء ..  هه‌روه‌ها خوا هه‌موو زینده‌وه‌رێکی له ئاوێکی تایبه‌ت دروست کردووه‌.

زانایان دووپات لەوەش دەکەنەوە، کە سەیرترین دیاردە لە سروشتدا، دیاردەی دروستکردنی مرۆڤە!، چونکە یەک خانە گەشە دەکات و دەبێتە زیاتر لە سەد هەزار ملیار خانە!، ئەو کردارە چۆن ڕوودەدات؟!، وە کێ کۆنتڕۆڵی ئەو بەرنامە وردە دەکات؟!، ئایا سروشتە؟!، یان خوای دروستکەری سروشت؟.

هەر بۆیەش زانایان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە جەستەی مرۆڤ لە هەمان ئەو توخم و ڕەگەزانە پێکدێت کە لەناو خۆڵدا هەن.

إرسال تعليق