ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی نوێ، کە زانایانی بواری دەروونزانی ئەنجامیان داوە، ڕوونی دەکاتەوە، کە جگەرە هیچ کاریگەرییەکی هێورکەرەوەی نییە بۆ مرۆڤ.
بە گوێرەی ناوەڕۆکی لێکۆڵینەوەکە، کە زانایانی بواری دەروونزانی لە زانکۆی "لەندەن" ئەنجامیان داوە، کەسانی جگەرەکێش زیاتر لەو کەسانەی جگەرە ناکێشن تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و نیگەرانی دەبن.
زانایان ئەوەشیان سەلماندووە، کە وازهێنان لە جگەرەکێشان، دەبێتە هۆی باشتر بوونی باری دەروونی کەسەکە، ئاستی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و نیگەرانیشی ئاسایی دەبێتەوە، وەکو ئەو کەسانەی لە پێشوودا جگەرەیان نەکێشاوە.
زانا دەروونناسەکان دووپات لەوەش دەکەنەوە، کە وازهێنان لە جگەرەکێشان و دوورکەوتنەوە لەو خووە زیانبەخشە، کلیلی باشتر بوونی باری تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤەکانە.

إرسال تعليق