لە "ئەبوهوڕەیڕە" خوا لێی ڕازی بێت هاتووە، پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ" فەرموویەتی: کاتێک خوای گورە ئادەم پێغەمبەری دروستکرد، دەستی بەسەر پشتی داهێنا، بەوەش هەموو گیانلەبەرێک کە دروستیکردووە تا ڕۆژی دوایی لە ڕۆڵە و نەوەکانی لە پشتی کەوتنە خوارەوە، لە ناوچەوانی هەر مرۆڤێکیش تروسکاییەکی لە نوور دانا، ئینجا هەموویانی خستنە بەردەم ئادەم، لێرەدا ئادەم پێغەمبەر فەرمووی: ئەی خودایە، ئەوانە کێن..؟!، خوای گەورە فەرمووی: ئەوانە نەوە و ڕۆڵەکانی تۆن.
لەناویاندا ئادەم پێغەمبەر پیاوێکی بینی، کە تروسکایی نووری ناوچەوانی سەرەنجی ڕاکێشا و دڵخۆشی کرد، بۆیە پرسیاری لە خوای گەورە کرد و فەرمووی: ئەی خودایە، ئەوە کێیە..؟!، خوای گەورە فەرمووی: ئەوە پیاوێکە لە دوا نەتەوەکان لە نەوەکانی تۆ، کە ناوی "داود"ـە.
ئادەم پێغەمبەر پرسیاری لە خوای گەورە کرد و فەرمووی: ئەی خودایە، چەند ساڵ تەمەنت بۆ داناوە..؟!، خوای گەورە فەرمووی: (٦٠) شەست ساڵ، ئادەم پێغەمبەر فەرمووی: ئەی خودایە، (٤٠) چل ساڵ لە تەمەنی من هەڵبگرە و بۆ سەر تەمەنی ئەو زیادی بکە..؟!.
کاتێک تەمەنی ئادەم پێغەمبەر تەواو بوو و فریشتەی گیانکێشان هاتە لای تا ڕۆحی لێوەربگرێتەوە، ئادەم پێغەمبەر پێیوت: ئەی چل ساڵ لە تەمەنم نەماوە..؟!، فریشتەی گیانکێشان وەڵامی دایەوە: ئەی ئەو چل ساڵەت نەبەخشییە ڕۆڵەکەت "داود"..؟!، ئادەم پێغەمبەر نکۆڵی لێکرد..!، نکۆڵیکردنەکەشی لە لەبیرچوونەوەوە بوو نەک لە سەرڕەقی و بە ئەنقەست، بۆیەش ڕۆڵەکانیشی نکۆڵی دەکەن، چونکە وەکو وتراوە کوڕ نهێنی باوکییەتی، ئادەم تووشی بیرچوونەوە بوو کاتێک خوای گەورە خواردنی بەری درەختەکەی لێ قەدەغە کرد، بۆیە ڕۆڵەکانیشی بیرچوونەوەیان هەیە، ئادەم هەڵەی کرد، بۆیە ڕۆڵەکانیشی هەڵەیان هەیە.

إرسال تعليق