یەکەم وشە کە بەسەر زمانی پێغەمبەر ئادەم (سڵاوی خوای لەسەر بێت) هاتووە لە دوای ئەوەی ڕۆحی بە بەردا کرا، وشەی سوپاسگوزاریکردن "الحمدلله" بوو، ئەوەش لە فەرموودەی پێغەمبەرد "دخ" وەرگیراوە.
پێغەمبەرمان "دخ" لە فەرموودەیەکیدا دەفەرمووێت: خير يوم طلعت فيه الشمس يوم الجمعة، فيه خلق آدم، وفيه تقوم الساعة، وإن الله لما خلق آدم نفخ فيه الروح فسار فيه، ثم نفخ فيه أخرى فاستوى جالساً، فعطس فألقى الله على لسانه: الحمد لله رب العالمين، فقالت الملائكة: رحمك الله.. واتا: باشترین ڕۆژ کە خۆری تێدا هەڵبێت ڕۆژی هەینییە، لەو ڕۆژەدا بوو ئادەم دروستکرا، لەو ڕۆژەشدا قیامەت ڕوودەدات، کاتێکیش خوای گەورە ڕۆحی کرد بە بەر ئادەمدا، ڕۆح چووە ناو جەستەیەوە، جارێکی دیکەش ڕۆحی بە بەردا کرایەوە، دوای ئەوە ئادەم دانیشت، ئینجا پژمینی بەسەردا هات، خوای گەورەش بەسەر زمانیدا هێنا: الحمدلله رب العالمین (سوپاس بۆ پەروەردگاری میهرەبان)، فریشتەکانیش وتیان: رحمك الله (خوا ڕەحمت پێبکات).
بۆیە وشەی سوپاسگوزاریی "الحمدلله" وشەیەکی پیرۆزە، کە خوای گەورە کردووێتی بە یەکەم وشە کە پێغەمبەر ئادەم (سڵاوی خوای لەسەر بێت) وتبێتی، کە ئەویش یەکەم مرۆڤی دروستکراوی خوایە، سوڕەتی "فاتحة"ـش لە قوڕئانی پیرۆز بە وشەی "الحمدلله" دەستپێدەکات، هەروەها هۆکارێکیشە بۆ بەدەستهێنانی ڕزق و ڕۆزی و خێر و چاکە بۆ ئیمانداران، چونکە خوای تەعالا دەفەرمووێت: "لئن شكرتم لأزيدنّكم".. واتا: ئەگەر شوکرانەبژێر و سوپاسگوزار بن، ئێمەش ناز و نیعمەتەکانمان بۆتان زیاتر دەکەین.

إرسال تعليق