Ads (728x90)

ڕووپۆشی نەخۆشییەکانی ژنان کەمدەکاتەوە
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانستی دەیسەلمێنێت، ئەو ئافرەتەی حیجاب دەپۆشێت و پەرۆشی ڕووپۆشییە، لە بارێکی دەروونی باشتردا دەبێت بە بەراورد بەو ئافرەتەی حیجاب ناپۆشێت، بەڵام بۆچی؟!.

زانکۆی "Westminster"ـی بەڕیتانی ئەو نهێنییە ئاشکرا دەکات، ئەوەش لە میانی توێژینەوەیەکی نوێی زانستی، کە لە گۆڤاری بەڕیتانی بۆ دەروونناسی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا بەدواداچوون بۆ سەدان کچی ڕووپۆش و ئەوانەشی ڕووپۆش نین، سەرەنجام بۆ توێژەران ڕوون بووەوە کە کچانی ڕووپۆش چێژ وەردەگرن لە ئەندازەیەکی گەورە لە ڕێزگرتن لە خۆیان و هەستکردن بە دڵنیایی.

توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە، کە سەرقاڵبوونی ژنانی ڕووپۆش بە کێشی جەستە زۆر کەمترە، هەروەکو ژنانی ڕووپۆش کەمتر لە دڵەڕاوکێ و نیگەرانیدان سەبارەت بە دەرکەوتنی ڕوواڵەتیان، خەرجی جلوبەرگیشیان کەمترە.

شایەنی باسە، دیاردەی ڕووپۆشی لە وڵاتانی ئەوروپا و خۆرئاوا لە فراوانبوونێکی بەرچاودایە، ئەوەش بە تەنها بەرجەستەی پابەندبوون بە نیشانە و ئەرکە ئایینییەکان ناکات، بەڵکو دەرخەری ڕەهەندگەلێکی گرنگتریشە، بۆ نموونە پارێزراوتربوونی ژنانی ڕووپۆش لە دەستدرێژیکردنە سەریان.

إرسال تعليق