لە ڕۆژنامەی "گاردیان"ـی بەڕیتانی، بابەتێک لەلایەن "ها هێلێر"ـەوە لەسەر ڕووە جیاوازەکانی ئیسلام بڵاوکراوەتەوە، کە نووسەرەکە پێیوایە، پێویستە هەموو ئەو ڕووە جیاوازانە بناسرێن و، کەس نەکەوێتە هەڵەی گشتاندنی کارە توندڕۆییەکان بەسەر ئیسلام.
نووسەر چەند لێدوانێک دەداتە پاڵ سەرۆکی ئەمریکا "باراک ئۆباما" و سەرەکوەزیرانی فەڕەنسا "مانوێل"، کە ئاماژە بەوە دەدەن، ئەوان هەردووکیان، باوەڕیان وایە ئیسلام ئایینی توندڕۆیی نییە، ئەوە تەیارە جیهادیی و ئیسلامییەکانی دیکەن، کە "ئایینی ئیسلامیان ڕفاندووە" و، بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسی تایبەتی قۆستوویانەتەوە.
بەڵام نووسەرەکە وای دەبینێت، کە "ئیسلامییەت" و "ڕادیکاڵی ئیسلامییەت" ڕوون نییە و، بۆچوونی وایە کە چەمکەکە زیاد لە ئاراستەیەک لەخۆدەگرێت، کە لە نێوان ئیخوانەکان و سەلەفییەکان و کۆمەڵەکانی دیکەدا، کە هەموویان بەشدارن لە ژیانی گشتی و، لە نێوان ڕێکخڕاوە توندڕەوەکانی دیکەی وەکو "داعش"ـدایە، کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی پشتدەبەستێت بە توندڕۆیی.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، "ها هێلێر" ئەو وتەیەی خۆی دەخاتەڕوو: "جیهان بەرەو ئاراستەی دادپەروەری دەڕوات، بۆیە نابێت کەس بکەوێتە هەڵەی گشتاندنەوە سەبارەت بەو شتانەی پەیوەندیدارن بە ئیسلام و ئایدۆلۆجیای ئیسلامی".

إرسال تعليق