Ads (728x90)

ئایا نوێژکردن دروستە پێش تەواوبوونی بانگ؟
زۆر لە نوێژخوێنان پرسیاری ئەوە دەکەن، ئایا نوێژکردن دروستە پێش ئەوەی بانگدەر بانگدانەی تەواو بکات؟، بە تایبەت ئەگەر نوێژخوێنەکە بەپەلە بوو و لەگەڵ دەستپێکردنی بانگدانەکە نوێژەکەی ئەنجامدا؟!.

بۆ وەڵامی ئەوە، پوختەی وەڵامی زانا شەرعزانەکان دەخەینەڕوو کە دەڵێن: بۆ کەسێك کە بیانووێکی دروستی هەبێ، کێشە نییە پێش ئەوەی بانگدەر بانگدانەی تەواو بکات نوێژەکەی ئەنجامدا، یان لە دەرەوەی مزگەوت و پاش گوێبیستبوونی بانگی یەکێك لە مزگەوتەکان نوێژەکەی ئەنجامدا "بەڵام بەو مەرجەی کاتەکە کاتی نوێژ بێت کە ئەوەیان ئەسڵە لە دروستبوون یان دروستنەبوونی نوێژدا"، بۆیە نوێژکردنەکە لەو حاڵەتەدا دروستە، تەنانەت ئەگەر لە هەندێك مزگەوتی دیکەش بانگدان کۆتایی نەهاتبوو، وەڵامدانەوەی بانگیش واجب نییە بەڵکو خێرە "مستحب" ە.

بۆیە هەر کەسێك دەستی بە نوێژکردن کرد پاش دڵنیابوون لەوەی کە کاتەکە کاتی نوێژکردنە، نوێژەکەی دروست و تەواوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نوێژکردنەکە لە کاتی بانگدان یان لە پێش بانگدان بوو، والله تعالی أعلم.

إرسال تعليق