Ads (728x90)

یەکەم مۆبایلی زیرەك تەمەنی 20 ساڵە
لە (23/11) دا، یادی دەرکەوتنی یەکەم مۆبایلی زیرەكە "Smart Phone" لەسەر ئاستی جیهان.

لە بەرواری (23/11/1992) دا، بۆ یەکەمجار مۆبایلی "Simon Personal Communicator" کە لەلایەن کۆمپانیای "IBM" ەوە دروستکرابوو، دەرکەوت و کەوتە دەستی خەڵکەوە، مۆبایلەکە لە پێشانگای بەناوبانگی ئەوساکە "COMDEX" نمایشکرا و لە ژێر ناوی کۆدی "Angler" دەرکەوت.

یەکەم مۆبایلی زیرەك تەمەنی 20 ساڵە
لەو مێژووەدا، مۆبایلی "Angler" شۆڕشێکی ڕاستەقینە بوو لە جیهانی پەیوەندییەکان، کە دەرفەتی پەیوەندی تەلەفۆنی و بەکارهێنانی ئیمەیڵ و چوونە ناو لیستی ناوەکان و ئامێری حاسیبە و چەند پڕۆگرامێکی تری بۆ بەکارهێنەران دەڕەخساند، ئەو تەکنەلۆژیایەش بەو مواسەفاتانەوە، بە تایبەت لەو سەردەمەدا، شتێکی زۆر باش بوو.

ڕامی مۆبایلە زیرەکەکە یەك میگا بایت بوو، پاتریەکەشی بەشی یەك کاتژمێری قسەکردنی دەکرد، نرخەکەشی لەو کاتدا (899) دۆلار بوو، کە بە پێی نرخی ئێستا نزیکەی (1400) دۆلار دەکات.

دوا بە دوای ئەو سەرەتا مێژووییەی دەرکەوتنی یەکەم مۆبایلی زیرەك، ئەو تەکنەلۆژیایە بەردەوام لە پێشکەوتن دابووە، لە ئێستاشدا ئەو تەکنەلۆژیایە لە لووتکەی گەشەکردندایە و، مرۆڤایەتی لە ئاست پێشکەوتنە بێوێنەکانییدا دەستەوەستانە لە وەسفکردنی بایەخە هەمەلایەنەکانی.

إرسال تعليق