Ads (728x90)

ئایا مانگە دەستکردەکان دەتوانن ئەوەی لەناو ماڵەکانمان ڕوودەدات ببینن؟!
مانگە دەستکردەکان دەتوانن گوندێکی بچووك بە تەواوی وردەکارییەکانییەوە ببینن، بەڵام ناتوانن ئەوەی لەناو ماڵەکانمان ڕوودەدات ببینن، چونکە بینینی ئەوەی لە پشت دیوارەکان و لە ژێر بنمیچەکان ڕوودەدات شتێکی مومکین نییە.

بەڵام ڕاستییەکی دیکەش هەیە، کە مانگە دەستکردەکان دەتوانن لەڕێی پەنجەرەکانەوە شتەکان ببینن، بۆیە کە زانیمان مانگە دەستکردەکان لە توانایاندا هەیە دەوروبەری گۆشیەك لە نێوان (سفر و چل و پێنج پلە) دا ببینن، ئەوەندەمان بەسە بۆ مەسافەیەکی دوورتر لە پەنجەرەکانمان دوور بکەوینەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە مانگە دەستکردەکان لە بینینی شتەکانمان.'

لێرەدا خاڵێکی گرنگتر هەیە کە پێویستە هەڵوەستەی وردی لە ئاستدا بکەین، کە نابێ ئەوەمان لە بیر بچێ کە چاودێری کردنمان لە ڕووی جەستەییەوە تاکە شێواز نییە بۆ سیخوڕیکردن بەسەرمانەوە، چونکە چەندین شێوازی دیکە هەن کە بە هۆیانەوە سیخوڕیمان بەسەرەوە دەکرێ، بۆ نموونە بە چاودێری خستنە سەر پەیوەندییەکانمان لە ئینتەرنێت و مۆبایل، بۆ خۆدوورخستنەوەش لە سیخوڕیکردن بەسەرمانەوە لە ڕێگەی چاودێریکردنمان لەسەر ئینتەرنێت، دەتوانین پڕۆگرامەکانی شاردنەوەی (IP) بەکاربهێنین کە لەسەر پێگە ئەلیکتڕۆنییەکاندا دەستدەکەون.

إرسال تعليق