یانەی مانچستەر یونایتدی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی "پرێمەرلیگ" بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی "بایەرلیڤەرکوزن" لەسەر یاریگای "بای ئەرینا" لە میانی گەڕی پێنجەم و پێش کۆتایی کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە دەچن، بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێکەوتن.
کەناڵی هەواڵنامەیی "جەزیرەی وەرزشی" بڵاویکردەوە، کە ئەو فڕۆکەیەی یاریزانان و ستافی یانەی شەیتانە سوورەکانی لە ئینگڵتەڕاوە بەرەو ئەڵمانیا هەڵگرتبوو، بەر لەوەی بە سەلامەتی بنیشێتەوە، چەند چرکەیەکی مابوو تێکبشكێت، بەمەش یاریزانان و ستافی یانەکە لە مردنێکی ڕاستەقینە ڕزگاریان بوو.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پێشتریش ڕووداوێکی هاوشێوەی بەسەردا هاتووە، کاتێك باشترین نەوەی یانەکە لە ساڵی 1958 لە کاتی چوونیان بۆ شاری میونخی ئەڵمانی لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان لەناوچوون.

إرسال تعليق