Ads (728x90)

بۆچی لە وەرزی پایزدا گەڵاکان زەرد دەبن و دەوەرن؟!
ڕەنگی گەڵای درەختەکان لە وەرزی هاویندا سەوزە، بەڵام کاتێك گۆڕانکاری لە کەشوهەودا ڕوودەدا، بە تایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز، ڕەنگی گەڵای درەختەکان دەگۆڕێ.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، هۆکاری ئەو گۆڕانە چییە کە بەسەر ڕەنگەکەدا دێت؟!.

سەوزبوونی ڕەنگی گەڵاکان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕەنگی "کلۆرۆفیل"، چونکە ڕەنگی "کلۆرۆفیل" بە کارگەی خۆراکی تەواو دادەنرێ کە لە هەموو گەڵایەکدا هەیە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بدەین، کە سەرەڕای بوونی ڕەنگەکانی دیکەش، بەڵام دوو لەسەر سێی ڕەنگی گەڵاکان لە ڕەنگی "کلۆرۆفیل" پێکدێت، چونکە ڕەنگی "کلۆرۆفیل" زاڵ دەبێ بەسەریان و وا دەکا نەبینرێن.

سەبارەت بە ڕەنگەکانی دیکەش، ئەوان لەو مادانە بەرهەمدێن:

  • مادەی "یەسفور" کە لە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین پێکدێت و بریتییە لە بۆیاغێکی ڕووەکی زەرد کە لە دانەوێڵە و ڕەنگەکاندا هەیە.
  • مادەی "کارۆتین" کە بۆیاغێکی پڕتەقاڵی یان سوورە، کە ڕەنگە ناسراوەکە بە گێزەر دەبەخشێت.
  • مادەی "ئەنسۆسیانین" کە ڕەنگی سووری ڕوون بە بەڕوو دەبەخشێت.

لە وەرزی هاویندا هیچ کام لەو ڕەنگانە نابینین، بەڵکو ئەوەی دەیبینین ڕەنگی سەوزی "کلۆرۆفیل" ە بە تەنها، بەڵام کاتێك کەشوهەوای سارد دەستپێدەکات، ئەو خۆراکەی درختەکان هەڵیانگرتووە، دوور دەبێت لە گەڵاکان، چونکە خۆراکەکە ناگاتە ڕەگ و ڕیشە و لقەکان، بەهۆی ئەوەش کە بەرهەمهێنانی خۆراك لە وەرزی زستاندا نییە، کارگەی خۆراکی "کلۆرۆفیل" دەرگاکانی دادەخات، ئەمەش دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی ڕەنگی "کلۆرۆفیل" لە گەڵاکاندا.

پێشی ئەوەش گەڵاکان لە وەرزی خەزاندا بوەرێن، چینێکی پتەویان لە بنەچەدا دروستدەبێت بۆ ئەوەی لە سەرەتای دەرکەوتنی وەرزی بەهاردا سەرلەنوێ دەست بە ژیانەوە بکەنەوە، کاتێکیش با هەڵ دەکا، گەڵاکان لە شوێنی خۆیان دادەترازێن.

سەبارەت بە درەختە هەمیشە سەوزەکانیش، لە کاتی نزیکبوونەوەی وەرزی زستاندا، گەڵاکانیان بە تەواوەتی ناوەرێن، بەڵکو وردە وردە دەگۆڕێن لە ماوەی ساڵدا، بەمەش بە درێژایی ساڵ بە سەوزی دەردەکەون.

إرسال تعليق