Ads (728x90)

بۆچی دروشمی کۆمپانیای ئەپڵ سێوێکی کرۆژراوە؟
پرسیار لە "ڕۆب جانۆف" دیزاینەری دروشمی کۆمپانیای ئەپڵ کرا، بۆچی ئەو سێوەی کراوەتە دروشمی کۆمپانیای ئەپڵ کرۆژراوە و سێوەکە بە شێوەیەکی تەواو "بەبێ کرۆژراویی" نەکراوەتە دروشم؟!.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا "ڕۆب جانۆف" وتی: دروشمەکە بۆیە بەو شێوەیە دیزاینکراوە بۆ ئەوەی سێو لە گێلاس و تەماتە و هەر میوەیەکی دیکە جیا بکرێتەوە، بۆیە پیشاندانی سێوەکە بە کرۆژراویی بیرۆکەیەکی سیحراوی بوو، بۆ ئەوەی خەڵك بزانن دروشمەکە سێوە نەوەکو میوەیەکی دیکە.

نهێنییەکی دیکەش لێرەدا هەیە، چونکە "کرۆشتن" بە ئینگلیزی پێیدەڵێن "bite"، کە ئەویان هەمان وتنی وشەی "byte" ە، کە ئەوەشیان "یەکەیەکی هەڵگرتنە لە کۆمپیۆتەر"، بۆیە دەتوانین بگەینە ئەو قەناعەتەی کە دروشمەکەی کۆمپانیای ئەپڵ بە شێوەیەك لە شێوەکان ئاماژە بۆ زاراوەیەکی تەکنەلۆژیایی دەکات.

بۆ زانیاریش، کەسانێکی دیکە هەن دەڵێن، سێوە کرۆژراوەکە گوزراشت لە کرۆشتنی درەختە قەدەغەکراوەکە دەکات، کە باوکە گەورەمان ئادەم پێغەمبەر "سڵاوی خوای لەسەربێت" و دایکە گەورەمان "حەوا" لێیان خوارد لە بەهەشت.

إرسال تعليق