توێژینەوەیەکی تازە کە لە مانگنامەی "مایو کلینك" بڵاوکراوەتەوە، ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە گەشبینەکان چێژ لە تەمەنێکی درێژتر وەردەگرن بە بەراورد بە ڕەشبینەکان کە بە شێوەیەکی نەرێنی دەڕواننە داهاتوو.
هەروەکو لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی بە پشتبەستن بە داتاکانی زیاتر لە شەش هەزار کەس لە ژن و پیاو، ئەوەی ئاشکراکردووە، کە زیادبوونی گەشبینی دڵ و مێشك دەپارێزێت و مەترسی تووشبوون بە سەکتەی مێشك کەمدەکاتەوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوت، کە گەنجە گەشبینەکان، ئەوانەی لەناو نزیکەی حەوت هەزار کەسدا بوون "کە لە کاتی خوێندی زانکۆییانەوە لە ساڵانی شەستەکانەوە خرابوونە ژێر چاودێرییەوە"، ئەگەری مردنیان لە چل ساڵی داهاتوودا کەمتر بووە بە بەراورد بە هاوتاکانیان لە ڕەشبینەکان.
ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەش ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە، کە ئەوانەی زۆر ڕەشبین بوونە لە هەمان لێکۆڵینەوەکەدا، ئەگەر مردنیان بە هەر هۆکارێك بێت بە ڕێژەی (42%) زیادیکردووە بە بەراورد بە هاوشێوەکانیان کە ڕەشبینیان کەمتر بووە.
زانایانیش لە زانکۆی "هاردفارد" ی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکییاندا کە زیاتر لە (200) لێکۆڵینەوەی لەخۆگرتووە، ئاماژەیان بەوە کردووە، کە گەشبینی و هەستی ئیجابییانە مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت.

إرسال تعليق