Ads (728x90)

بۆچی لووتی پیاوان گەورەترە لە لووتی ژنان؟
توێژەران لە زانکۆی "ئەیوا" ی ئەمریکی دەڵێن: هۆکاری ئەوەی لووتی پیاوان گەورەترە لە لووتی ژنان، دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی جیاوازی جەستەیی هەردوو ڕەگەزەکە.

چونکە لە جەستەی پیاوان ماسوولکەی زیاتر هەیە بە بەراورد بە جەستەی ژنان، هەروەکو جەستەی پیاوان پێویستی بە وزەی زیاتر هەیە.

توێژەران باسی ئەوەیان کردووە، کە تۆپەڵەی ماسوولکەکان لەلای پیاوان گەورەترە بە بەراورد بە ژنان، ئەوەش پێویستی بە بڕێکی زۆرتر هەیە لە ئۆکسجین بۆ مەبەستی گەشەی چنراوی ماسوولکەکان و پاراستنیان.

توێژەران ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، کە لووتی گەورە، مانای بەکارهێنانی بڕێکی زۆرتر لە ئۆکسجین دەگەیەنێت کە لە ڕێگەی خوێنەوە بۆ ماسوولکەکان دەچێت.

توێژەران لە بەیاننامەیەکیاندا دەڵێن: بۆیان دەرکەوتووە، کاتێك جەستە گەورە دەبێ لە قۆناغی گەشەکردن لەلای پیاوان و ژنان، زیادەیەك لە قەبارەی لووتی پیاوان تۆمار دەکرێ کە ئەو زیادەیە لە لووتی ژناندا نییە.

ئەوان ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە کە جیاوازی لە قەبارەی لووتی نێرینەکان و مێیینەکان لە تەمەنی یانزە ساڵییدا دەستپێدەکات، بە زۆریش وا دەبێ دەستپێکردنی جیاوازییەکە لە وادەی باڵقبووندا دەبێ.

توێژەران ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە ئەو زانیارییانە ئەوەش شرۆڤە دەکەن، کە هۆکاری ئەوەی لووتی مرۆڤی ئێستا بچووکترە لە مرۆڤەکانی سەردەمانی پێشوو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تۆپەڵەی ماسوولکەکانی ئەوان گەورەتر بووە، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوان پێویستیان بە لووتی گەورەتر بووە.

إرسال تعليق